
چیرۆكی: فروغی فەڕخزاد
وه‌رگیڕانی: خالید فاتیحی
كاتێك ده‌رگای ژووره‌كه‌م كرده‌وه، له په‌نا سۆپاكه له‌سه‌ر كورسییه نه‌رمه‌كه‌ی دانیشتبوو، له بێده‌نگی و ئارامییه‌كدا كه له پێش چاوم گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وت، ته‌ماشایه‌كی كردم، ئه‌و كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێكدادانی په‌نجه‌ره‌كان له خه‌وێكی شیرین وه‌خه‌به‌ریان هێنابێ، له‌سه‌رخۆ گوتی:
«سه‌یره!… ئه‌وه تۆی، فه‌رموو، تكایه فه‌رموو.»
به نیگه‌رانییه‌وه چوومه‌پێشێ، هه‌نگاوه‌كانم ڕایان ده‌كێشام، چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد پاش هه‌فته‌یه‌ك دووری و تۆران، ئاوا بێباكانه پێشوازیم لێ بكات.
پێموابوو به‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی كه بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی ده‌یدان، دیسان ده‌متوانی پاش یه‌ك هه‌فته، له یه‌كه‌م دیدارماندا ترووسكاییه‌كی كه‌م له شادی و خۆشبه‌ختی له چاوه‌كانیدا داگیرسێنم، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ترسام ته‌ماشای چاوه‌كانی بكه‌م. ده‌ترسام له چاوه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌ردێك ڕووبه‌ڕوو ببمه‌وه كه هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌و شته‌ی من به‌دوایدا ده‌گه‌ڕام تێیدا نه‌بێت. له‌به‌رخۆمه‌وه بیرم ده‌كرده‌وه: نابێ وه‌ك جاران خۆم به ده‌سته‌وه بده‌م، ده‌مه‌وێ قسه‌كانم بكه‌م و ئه‌ویش گوێ بگرێت، ده‌بێ وه‌ڵام بداته‌وه، ناچاری ده‌كه‌م، له به‌دواداچوونی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌م و متمانه به‌خۆ بوون و كه‌مێكیش به ڕه‌قییه‌وه له به‌رامبه‌ریدا وه‌ستام:
«ده‌زانی بۆچی هاتووم؟!»
وه‌ك منداڵان پێكه‌نی. ڕه‌نگه به من و ڕه‌نگه له به‌رامبه‌ر قسه‌كانمدا دژكرده‌وه‌یه‌كی تێكشكێنه‌رانه‌ی پیشاندابێت. له‌كاتێكدا به ده‌ستێكی ئاماژه‌ی بۆ كورسییه‌كی به‌رامبه‌ری ده‌كرد و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌شی كتێبێكی ئه‌ستووری داده‌خسته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانی بوو، گوتی:
«بێگومان ده‌زانم، بێگومان، ئێستا باشتره كه‌مێك دابنیشی و كه‌مێك خۆت گه‌رم بكه‌یته‌وه، هه‌ر لێره له نزیك سۆپاكه.»
كاتێك له‌سه‌ر كورسییه‌كه دانیشتم، بیرم كرده‌وه بۆچی هه‌وڵ ده‌دا به به‌كارهێنانی وشه‌ی “ئێوه” دیوارێك له‌نێوان من و خۆیدا دروست بكات.
ئاخ، دوای ساڵێك، دوای یه‌ك ساڵ، من هێشتا له‌لای ئه‌و “ئێوه” بووم. دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ و چه‌ندین سه‌عات، دوای ساته‌كانی په‌یوه‌ندی و پاش ساته‌كانی یه‌كبوون و یه‌كگرتن، له‌وده‌مه‌دا چیتر “من و ئه‌و”ێك له ئارادا نه‌بوو.
ئه‌وكات له‌خۆم پرسی: ده‌ته‌وێ چی بڵێی، به‌و شێوه‌یه‌و به ده‌نگێكی به‌رز، بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له‌خۆبێ دووباره‌م كرده‌وه:
«به‌م شێوه‌یه.»
گوێم له ده‌نگی ئه‌و بوو:
«ئێستا ده‌توانین ده‌ست پێ بكه‌ین.»
سه‌رم به‌رز كرده‌وه. له‌وساته‌دا ئاماده‌بووم وه‌ك ده‌ریایه‌كی شێت له به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵبچم و بخرۆشێم. په‌نجه‌كانم كردنه‌وه، لێوه‌كانم وه‌له‌رزین كه‌وتن، كه‌مێك له‌جێی خۆم چوومه‌پێش، ده‌مویست هاوار بكه‌م:
«بۆچی؟ بۆ ڕێگام پێ ناده‌ی؟ بۆچی وه‌ك دیوارێك له پێشم ڕاوه‌ستاوی؟ یان ڕێگه‌م بده، یان ڕێگام به‌رده. یه‌كێك له‌و دوانه. هیچ كات ناڵێی چیت لێم ده‌وێ، هیچ نه‌مزانی بۆ تۆ چیم. بڵێ، قسه‌یه‌ك بكه، ئه‌وسا ئاسووده ده‌بم، هه‌تا ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی تاڵیش بێت.»
ڕه‌نگه ئه‌و قسانه‌شم له ده‌م هاتبنه‌ده‌ر، كۆڵه‌گری قوڕگی گرتبووم، نیگای ئه‌ویش كه ده‌تگوت قاقای مردوانه و تژی بوو له ساردییه‌كی ترسناك و گاڵته‌ئامێز، ده‌می به‌ستم و پێڵوه‌كانی پێ داخستم. شه‌رمه‌زارانه به‌خۆدا چوومه‌وه و له‌سه‌رخۆ له‌بنلێوانه‌وه گوتم:
«ئای شێته، شێته!»
نیگام له‌سه‌ر په‌نجه له‌رزۆكه‌كانمه‌وه خزایه خوارێ و كه‌وته سه‌ر گوڵه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی فه‌ڕشه‌كه و نووكی پێڵاوه‌كانی و ئه‌ژنۆ كزه‌كانی كه له پشت پانتۆڵه‌كه‌یه‌وه به ڕوونی دیاربوون. له‌سه‌رووتریشه‌وه، ده‌سته باریك و بێ ڕه‌ونه‌قه‌كه‌ی كه ده‌سكی چاویلكه‌كه‌ی به په‌رێشانییه‌وه ده‌گوشی، سینگیشی كه ده‌تگوت به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بێده‌نگه‌وه له “ژیان” ده‌ڕوانێت، چه‌ناگه پته‌و و لێوه له‌رزۆكه‌كانیشی، نازانم بۆچی له‌خۆڕا حه‌زم ده‌كرد بۆ شوێنێكی دوور بڕۆم و هه‌موو شتێك له‌بیر بكه‌م.
هه‌ستایه سه‌رپێ و له كاتێكدا به هه‌نگاوه درێژه‌كانی به‌ره‌ولام ده‌هات، گوتی:
«له كۆتاییدا هیچ شتێك ڕوون نه‌بووه‌وه!»
به‌بێ باكی و نائومێدانه‌وه سه‌رم ڕاوه‌شاند:
«چ شتێك بڵێم، چ شتێك؟»
وام به خه‌یاڵداهات ئه‌و شته‌ی ئازارم ده‌دات په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه نییه، شتێكه له ناخی خۆمدایه‌و به دنیای تاریكی منه‌وه لكاوه، گوتم:
«بابه‌ته‌كه یه‌كلایه‌نه‌یه وانییه، من هه‌ڵه‌م ده‌بێ بڕۆم و به ته‌نیایی بیر بكه‌مه‌وه.»
ئینجا ده‌سته‌كانی خستنه سه‌رشانم و به‌سه‌ر ڕوخسارمدا چه‌مایه‌وه. هه‌ناسه‌ی گه‌رم بوو. كوڵمه كز و ناوچه‌وانه درێژه‌كه‌ی به گۆناو ناوچه‌وانمه‌وه نووساند، له‌و حاڵه‌شدا بۆنی جه‌سته‌یم به تامه‌زرۆیی هه‌ڵده‌مژی و دنیای من له‌نێو قۆڵه ئه‌منه‌كانی و قووڵایی ئه‌و چاوه خۆڵه‌مێشیه ساردانه‌دا، ڕه‌نگی ده‌گرت.
«ئه‌گه‌ر كه‌مێك له خۆمان بێینه‌ده‌ر، ڕه‌نگه بتوانین ده‌ورووبه‌رمان و ئه‌وانی دیكه‌ش ببینین.»
«ئازیزیم، وشه‌كان زۆر جوانن و له هه‌مانكاتیشدا زۆر به‌تاڵن، ده‌زانی ده‌مه‌وێ چی بڵێم؟ باشتر نییه داوه‌ریمان سه‌باره‌ت به كه‌سه‌كان، به‌ده‌ر له سنووری گاڵته‌جاڕی وشه‌كان رێك بخه‌ین؟»
ئاخ، ئه‌و جۆره قسانه سه‌ری لێ ده‌شێواندم. بیرم كرده‌وه ده‌یه‌وێ چیم پێ بڵێ. ئایا خۆشی ده‌وێم؟!
ئه‌وه یه‌كه‌مین ده‌رك پێكردنم بوو له قسه‌كانیدا. بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بده‌م، هه‌رگیز به قووڵی بیرم له قسه‌كانی نه‌ده‌كرده‌وه. له‌و كاره ده‌ترسام و به‌رده‌وام له جوڵه‌و قسه‌كانیدا به‌دوای ددان پێدانانێكدا ده‌گه‌ڕام، ددان پێدانانێك كه پێویستیم پێی بوو. ده‌مویست ئاسووده بم و ئه‌ویش ژیرانه یاری پێ ده‌كردم.
به حه‌ژمه‌ته‌وه ده‌ستم له گه‌ردنی وه‌رێنا:
«خۆشت ده‌وێم، وانییه؟ خۆشت ده‌وێم؟»
له‌وكاته‌دا حه‌زم ده‌كرد له خۆشیان بگریم، به‌ڵام ئه‌و به كه‌مێك خه‌مباری و سڵه‌مینه‌وه، خۆی له‌نێو قۆڵه‌كانم ده‌رهێناو به‌ره‌و ئه‌وسه‌ری ژووره‌كه ڕۆیشت و له به‌رامبه‌ر كتێبخانه‌كه‌دا ڕاوه‌ستا:
«هه‌مووی حیساب ده‌كه‌ی، هه‌ر بیر له‌خۆت ده‌كه‌یه‌وه.»
ئه‌وسا به هه‌ژانه‌وه به‌ره‌و لام گه‌ڕایه‌وه.
«وه‌ره با ببینه مرۆڤ، با گه‌وره‌بین، خۆشه‌ویستی و خۆشویستن بئافرێنین.»
ئاخ. دنیای ئه‌و بۆ من جێگه‌ی هه‌ست پێكردن نه‌بوو. دنیای ئه‌و بۆ من به‌رجه‌سته نه‌بوو. ده‌مزانی چی ده‌وێت و چی ده‌ڵێت. ده‌مزانی كه ته‌نیا پێده‌كه‌نێ، ته‌نیا پێده‌كه‌نێ، ته‌نیا به هه‌موو شتێك پێده‌كه‌نێ و به هه‌موو كه‌سێكیش، ته‌نانه‌ت به خۆیشی. به‌ڵام نه‌مده‌توانی وه‌ك ئه‌و بم، ده‌مویست هاوار بكه‌م:
«ده‌ستم بگره‌و له‌گه‌ڵ خۆت بمبه بۆ هه‌ر جێگایه‌ك ده‌ته‌وێ، ڕه‌نگه ڕۆژێك بتوانم له‌گه‌ڵ تۆ بگه‌مه ئه‌وێ.»
به‌ڵام هه‌ستم كرد هه‌نگاوه‌كانم سست و چه‌قیون، هه‌ستم كرد قاچه‌كانم له دووم نایه‌ن. من هێشتا له‌ناو هه‌ودا ئاوریشمییه‌كانی ژیاندا ئه‌سیر بووم، وه‌كوو سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی دیكه، بۆ گه‌یشتن به‌و لووتكه‌یه، بۆ گه‌یشتن به‌و سه‌ربه‌ستیی و بێ نیازییه…ئاخ، ڕه‌نگه هه‌موو ساڵه‌كانی ته‌مه‌نم به‌س نه‌بووبن و بێهووده هه‌وڵم دابێت: بێهووده هه‌وڵم ده‌دا تا ئه‌و بۆ سه‌رزه‌وی و بۆ ئه‌و جێگایه‌ی بۆخۆم تێیدا ده‌ژیام، بیگه‌ڕێنمه‌وه.
له‌به‌رده‌م كتێبخانه‌كه‌یدا گه‌ڕایه‌وه‌و له ته‌نیشتم ڕاوه‌ستا. وه‌ك شه‌یتانێكی تاریك و فریوده‌ر بوو.
«گوتت ئه‌وه ئاخیرجاره دێیته سه‌ردانم، وانییه؟»
دڵم داخورپا. نه‌مده‌ویست به‌و ئاسانییه ئه‌م دووری و لێك دابڕانه قبووڵ بكا، حه‌زم ده‌كرد ده‌ستم بگرێ و به‌خۆیه‌وه‌م بگوشێ و له ده‌نگیدا خه‌مێك هه‌بێ و بڵێ “ئه‌م كاره له‌به‌ر من ناكه‌ی”، به‌ڵام بێده‌نگ بوو. ڕووم به‌ره‌و لای تاریكییه‌كه وه‌رگێڕاو نائومێدانه گوتم:
«وا بڕیارم دابوو.»
«ئه‌دی ئێستا؟»
زیاتر به‌ره‌و لام خۆی كووڕ كرده‌وه. ئاخ. لێم نزیك بوو، ژیان لێم نزیك بوو، ئیدی له‌وه زیاتر چیم ده‌ویست؟
«ئێستا، ئێستا… ئای، نازانم.»
ده‌شێ هه‌ر ئه‌وه‌شی ویستبێت، هه‌ر ئه‌و په‌شێوی و گومانه ئه‌وه‌یم نه‌ده‌زانی. ئه‌وه زۆر به ئازار بوو. ئه‌وسا به‌دڵنییاییه‌وه هه‌ستا.
«پێكه‌وه نانی شێوان ده‌خۆین.»
ته‌ماشایه‌كی سه‌عاته‌كه‌م كرد، هه‌شت و نیو بوو بیرم كرده‌وه: نابێ خۆم به ده‌سته‌وه بده‌م، نابێ ببه‌زم. هه‌ر له‌و ساته‌ده‌ا ده‌تگوت به نیگاكانییه‌وه پێم ده‌ڵێ:
«كیژۆڵه‌ی گه‌مژه، سه‌ركه‌وتن و شكست چ مانایه‌كیان هه‌یه… ئایا خۆشویستن بۆ تۆ به‌س نییه؟»
«بێگومان نان ده‌خۆین، به‌ڵام دوایی…»
به خوێن ساردییه‌وه گوتی:
«دوایی چیت ده‌وێ وابكه.»
«لێره نامێنمه‌وه.»
ته‌نیا ئه‌و قسه‌یه‌م كرد تابڵێ “وه‌مێنه” لانیكه‌م یه‌ك جار به “وشه”یه‌ك وشه‌یه‌ك كه له گوێم‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، شتێكی ویستبێ. به‌ڵام ئه‌و پێكه‌نی، پێكه‌نینه‌كه‌ی ئازاری ده‌دام، چونكه ده‌مزانی هه‌موو شتێكم ده‌خوێنێته‌وه.
«بێگومان ئه‌گه‌ر بته‌وێ ده‌توانی بڕۆی.»
بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆم بمه‌وێ ده‌پاڕامه‌وه، به ڕسته‌گه‌لێك كه هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی له پاڕانه‌وه نه‌بوو، ئه‌و… ئه‌و منی ورد‌و خاش ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی ساتێك له‌و لووتكه‌ی بێ نیازییه هاتبێته‌خوارێ.
له‌سه‌رخۆ گوتم:
«نا، ئه‌گه‌ر حه‌زبكه‌ی ده‌مێنمه‌وه… ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت…»
به سه‌رنجه‌وه له چاوه‌كانمه‌وه ڕاما، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت: گاڵته مه‌كه، ده‌ستی تۆم خوێندۆته‌وه، به ڕاوێژێكی ته‌وساوی گوتی:
«من فێر نه‌بووم “فرمان” بكه‌م. به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر خاتوونێك… خۆت ده‌زانی كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێ بۆ خۆت بڕیار بده‌ی.»
مێزه بچووكه‌كه‌ی هێنایه پێشه‌وه.
«شه‌رابێكی باشم له ماڵێ هه‌یه.»
ده‌مزانی خۆم به ده‌سته‌وه داوه‌و هه‌وڵێكیشم نه‌دا. هیچم نه‌گوت. ده‌ترسام تا ئاستی ژنێكی مامه‌ڵه‌چی سارزش بكه‌م.
ڕووبه‌ڕووم له پشت مێزه‌كه دانیشت و له كاتێكدا پیاڵه‌كه‌ی پڕ ده‌كرد، به گاڵته‌وه گوتی:
«ئه‌وانه‌ی به زمان جنێو به خه‌ڵك ده‌ده‌ن، به دڵ ده‌یان لاوێننه‌وه.»
به بزه‌یه‌كی پڕ ماناوه ته‌ماشای كردم.
شه‌وێكی تاریك و قوورس بوو، ئاگر له سۆپاكه‌وه به ئارامی بڵێسه‌ی ده‌دا. ماندوو و، نا‌ئومێد سه‌رم به‌رز كرده‌وه و له ده‌ورووبه‌رم ڕوانی. هه‌مووی كتێب، كتێب، كتێب، هه‌موو دیواره‌كان به ڕه‌فه‌ی كتێب پڕ كرابوونه‌وه، ئه‌و له‌ناو ئه‌و هه‌موو كتێبانه‌دا ده‌ژیا.
له‌ناكاو هه‌ستم كرد كه ئه‌و بۆ من قوورسه‌و قابیلی تێگه‌یشتن نییه. ناتوانم ته‌حه‌ممولی بكه‌م، هه‌ستم كرد لێی دوورم، زۆر لێی دوورم. ئینجا سه‌رم خسته ناو ده‌سته‌كانمه‌وه و ده‌ستم كرد به گریان.
«ئه‌ی خوایه گیان، ده‌بێ چی بكه‌م؟»
به خوێن ساردییه‌وه گوتی:
«هاوڕێ بچكۆله‌كه‌م خواردنه‌وه‌كه‌ت بخۆوه، ئینجا ده‌چین له‌و ژووره ڕاده‌كشێین و چیرۆكت بۆ ده‌گێڕمه‌وه.»
سه‌رم به‌رز كرده‌وه. شتێك له چاوانیدا گڕی ده‌گرت. هه‌ستم كرد پێڵوه‌كانم گه‌رم و قوورس ده‌بن. خه‌ونێك له‌سه‌ر پێڵوه‌كانم وه‌ستا بوو. شه‌و له تاریكی‌دا هه‌ناسه‌ی ده‌دا، به‌ڵام وام هه‌ست ده‌كرد، هه‌تاو له‌و دیو شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه دێته ژوورێ…
به‌فرانباری 1336 (1957)
سه‌رچاوه:
كتێبی: (شناخت نامه فروغ فرخزاد) گرد اورنده: شهناز مراد كوچی. چاپ اول انتشارات نشره قطره- 1379