
وه‌هبی ڕه‌سووڵ
هونه‌رمه‌ند و ڕه‌خنه‌گر
____________________________________
سه‌ربورده ژیانی مامۆستا یه‌حیا محه‌مه‌د نووری
- بنه‌چه‌ی خێزانیی
باپیره‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌ك خێزان دوو بنه‌ی هه‌بووه، بنه‌یه‌كی له دێی خاكوخۆڵ بووه، بنه‌یه‌كیان له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی بووه، به‌ڵام ئه‌و نازانێت باوكی له كام بنه‌یه‌یان بووه. خۆی ده‌ڵێت باپیره‌م بینباش بووه، وشه‌ی «بینباش» واته ئه‌فسه‌ر به زمانی عوسمانیی. سه‌ره‌تا له سلێمانییه‌وه نه‌قڵی باوه‌نووریان كردوه و له‌وێ به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه بووه، له كاتی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا. باوكی ئه‌وكاته شانزه حه‌ڤده ساڵ ته‌مه‌نی بووه.
دواتر له‌وێوه باپیره‌ی نه‌قڵی خانه‌قین كراوه، له خانه‌قین خانوی كڕیوه و باخی كڕیوه، تا له‌وێ كۆچی دوایی كردوه و ئیتر باوكی له‌سه‌ر موڵكه‌كانی باپیری له‌وێ ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه چه‌ند ساڵێكی پێچووه، تا باوكی گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی گه‌نجیی و ئامۆزایه‌كی خۆی، كه له هه‌ڵه‌بجه بووه ده‌كاته هاوسه‌ری. هه‌ر بۆیه هونه‌رمه‌ند له‌وێ واته له خانه‌قین ساڵی (1947) له دایكبووه. مامۆستا یه‌حیا خۆیشی ساڵی 1978 ئه‌و ده‌مه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ كراوه بۆ سلێمانی له سلێمانی خێزانی پێكه‌وه ناوه.
- ده‌ستپێكی خوێندن و چوونه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد
مامۆستا یه‌حیا ده‌ستپێكی ئاخاوتنی به ناوهێنانی مامۆستاكه‌ی له وانه‌ی هونه‌ر ده‌ست پێده‌كات ئه‌و مامۆستایه‌ش «ئیسماعیل به‌سام» بووه، كه خه‌ڵكی به‌عقوبه بووه و ئه‌و كات مامۆستای هونه‌ر ده‌بێت له قۆناغی سه‌ره‌تایی له خانه‌قین. ساڵێك دوو ساڵ مامۆستایان بووه دوای ئه‌وه «ئیسماعیل عاكیف» هاتۆته جێی. له باره‌ی مامۆستا نوێكه‌ی و سه‌ربوورده‌ی خوێندنی هونه‌ریانه‌ی خۆی ده‌ڵێت: [عاكیف كه‌سێكی به‌ناوبانگ بوو خه‌ڵكی خانه‌قین بوو. كورد بوو، به‌ڵام به ئه‌سڵ خه‌ڵكی كوردستانی باكوور بوو. باوكی له خانه‌قین نیشته‌جێ بوو، خۆی پیاوێكی هونه‌ردۆست و زیاتر خه‌ریكی كاری ته‌حنیت و كاره ده‌ستییه‌كان بوو. زۆر سوودم له‌و بینی].
دوای ئه‌وه كه چوومه ناوه‌ندیی مامۆستا «عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولڕه‌زاق» مامۆستامان بوو، عه‌ره‌ب بوو به‌ڵام به‌ڕاستی هونه‌رمه‌ند بوو، له كۆمه‌ڵی پێشه‌نگانی «جماعه رواد» عێراق بوو ئه‌ویش سوودێكی زۆری پێگه‌یاندین و زۆر حه‌زی به كاره‌كانم بوو، ئه‌و كاته‌ش زیاتر هه‌ر خه‌ریكی په‌یكه‌رسازیی بووم. په‌یكه‌رمان به قووڕ دروست ده‌كرد و دواتر به بۆره‌ك ده‌مانگرته بۆته و كاری شیشی فێركردین. دوا ئه‌م قۆناغه بۆ ساڵی خوێندنی (1970 ـ 1971) چوومه به‌غدا بۆ په‌یمانگه. ئه‌وكاته هونه‌رمه‌ند «سادق ئه‌لڕوبه‌یعی» تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاره‌كانی ده‌كرد. ئه‌و كه توانای كاركردنی بینینم و به‌تایبه‌ت كه هێڵكاریه‌كانمی بینی، پێی گوتم:
حه‌زده‌كه‌م به‌شی نیگاركێشان هه‌ڵبژێری، به‌ڵام من چوومه به‌شی په‌یكه‌رسازیی. هه‌ر یه‌كه‌م ساڵ به پسپۆڕی ده‌ستمان پێكرد، واته پێنج ساڵ هونه‌ری په‌یكه‌رسازیم خوێندوه. مامۆستاكانمان بریتی بون له: [شاكر حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌عید] كه وانه‌ی نیگاركێشان و مێژووی هونه‌ری پێ ئه‌وتین. مامۆستاكانی ترمان بریتی بوون له:[میران سه‌عدی، سادق ئه‌لڕوبه‌یعی و عه‌بدولڕه‌حیم وه‌كیل] كه ئه‌می دواییان خاوه‌ن توانایه‌كی جوان بوو. [فه‌خری زوبه‌یدی] كه ده‌رچوی ئه‌كادیمی بوو و، تازه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتبۆوه ئه‌ویش مامۆستامان بوو، به‌ڵام زیاتر «میران سه‌عدی» وانه‌ی پێ ئه‌وتین و له‌گه‌ڵمان خه‌ریك و ماندوو ئه‌بوو.
ده‌رباره‌ی كارنامه‌ی ده‌رچوون له ئه‌و ده‌مه‌ی په‌یمانگه و ئازادی له بژارده‌ی كه‌ره‌سته‌ی به‌رجه‌سته‌كردن وه‌ها ده‌دوێت: [له په‌یمانگه بۆ كارنامه‌ی ده‌رچوون له كه‌ره‌سه‌ی به‌كارهێنان ئازاد بووین، به‌ڵام من تا له په‌یمانگه بووم هه‌ر كاری ئه‌كادیمیم ده‌كرد. له‌و كارانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌بوو له ته‌مه‌نی خوێندكاریم له په‌یمانگه،
دروستكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری پۆرترێتی (پاپا)بوو، كه له پۆلی یه‌كه‌می په‌یمانگه له ساڵی (1971) ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا، دانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره له ئیتالیاوه بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ركردنی خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی به‌غدا هێنرابوو. كاره‌كه‌ی من كه پێوانه‌ی له پێوانه‌ی ئاسایی كه‌مێ گه‌وره‌تر بوو، جێی په‌سه‌ندی مامۆستایان بوو له دوای ته‌واوكردنی، داوایان لێكردم به بۆره‌ك له بۆته‌ی بگرم. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو كاری خوێندكاره‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌و كارانه بوو كه لیژنه‌ی مامۆستاكان په‌سه‌ندیان ده‌كرد.
له په‌یمانگه تاكه خوێندكاربووم كه كارم به شێوازی مۆدێرن و هاوكات به كه‌ره‌سته‌ی شیش ده‌كرد. هه‌تا په‌یمانگه كه‌ره‌سه‌ی شیشیان نه‌بوو. من خۆم په‌یدام ده‌كرد و ده‌مبرد بۆ ئه‌وێ بۆ كارپێكردنی. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێكردنه ئه‌وه‌یه مامۆستاكانیش له‌م ده‌ستبردن بۆ كه‌ره‌سته و شێوازی جیاواز‌دا هاوكار و پشتیوانم بوون].
- میدالیایه‌ك بۆ جواد سه‌لیم
جارێكیان له یادی هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی عێراقیی «جواد سه‌لیم» مامۆستا «میران سه‌عدی» داوای لێكردم میدالیایه‌كی قوڕی بۆ پۆرترێتی هونه‌رمه‌ند «جواد سه‌لیم» بۆ دروست بكه‌م، له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك كه تیایدا هونه‌رمه‌ند ڕووی به‌لای چه‌پدا كردبوو، گوتی تۆ ڕوویم بۆ بكه‌ره لای ڕاست. ئه‌وه‌بوو میدالیاكه‌م به پێوانه‌ی (30 به 30 سم) بۆ دروستكرد، دیاربوو خۆی كامڵتری ئه‌كرد و له بۆته‌ی ده‌گرت بۆ ئه‌و بۆنه‌یه.
- بێبه‌شبوون له خوێندنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پێش ئه‌وه‌ی له په‌یمانگه ده‌ربچم و خوێندن ته‌واو بكه‌م، له‌هه‌ر لقێك خوێندكارێكیان ده‌ویست، تا بچێ بۆ خوێندن به زه‌ماله بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. كابرایه‌ك هات بۆلام، كه لێپرسراوی حیزبیی په‌یمانگه بوو، كوڕێكی چاك و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسكی هه‌بوو، سه‌یرم لێ ده‌هات چۆن ئه‌م كوڕه ناسكه لێپرسراوی حیزبیی بوو، چونكه لای من ده‌بوو كه‌سێك بۆ جێگه و پێگه‌یه‌كی وه‌ها دابنرێت، كه كه‌سێكی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان توندوتیژبێت. هات گوتی باسی زه‌ماله‌یان كردوه و ناوی تۆشیان بردوه، منیش گوتم ئاساییه و حه‌زده‌كه‌م، پرسیم چ وڵاتێكیان هه‌ڵبژاردوه؟ گوتی: فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام به ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سه خۆشیه‌تی گه‌ر بیه‌وێت له ئیتالیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. من زیاتر حه‌زم له به‌ریتانیا بوو ئه‌ویش له‌به‌ر ئاشنایی زمانه‌كه. گوتی: به‌ڵام مه‌رجێكیان هه‌یه، گوتوویانه كورده، گوتوومه كێشه نییه كورده، به‌ڵام ده‌بێت ببێته حیزبیی (به‌عسیی). گوتم ئه‌وه قوورسه و ناتوانم. گوتی بیری لێ بكه‌ره‌وه هه‌فته‌یه‌كی تر دێمه‌وه بۆلات. گوتم ئێستا بێت و هه‌فته‌یه‌كی تربێیته‌وه بۆلام من هه‌ر ئه‌وه وه‌ڵام و بڕیاره‌كه‌مه. دوای هه‌فته‌یه‌ك هاته‌وه بۆلام گوتی: چیت گوت؟ گوتم هه‌ر هه‌مان بیروڕام هه‌یه و ناتوانم. به‌و شێوه‌یه له خوێندنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێبه‌ش بووم.
- دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگه و دامه‌زراندن
دوای ده‌رچوون و ته‌واوكردنی په‌یمانگه بۆ دامه‌زراندن چووم بۆ به‌عقوبه ئه‌گه‌رچی تۆزێ دره‌نگ چووم، هه‌وڵمدا بۆ نزیكبوونه‌وه له خانه‌قین. گوتی: داواكارییه‌كم بۆ بنووسه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌عقوبه، به‌ڕێوه‌به‌ر بانگی كردم و دیتمی گوتی: له دایكبووی كوێی؟ گوتم خانه‌قین (گه‌رچی باوكم خه‌ڵكی سلێمانییه). گوتی لێره داده‌مه‌زرێنم و سوودت لێ ده‌بینین. وه‌ختێ ئه‌نجامی دامه‌زراندنه‌كه ده‌رچوو دیتم بۆ «عوزێم» ناوم ده‌رچووه. عوزێمیش بۆ من جێگه‌یه‌كی دوور بوو ئه‌وسا مووچه‌ی مامۆستایه‌ك چل دیناری ئه‌وكاته بوو. بۆیه مامه‌ڵه‌كانم له‌وێ كێشایه‌وه و هاتم بۆ سلێمانی و زۆر به زوویی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێكردم و چوومه لادێ له دێی »كانی هه‌مزه» دانرام. پێنج ساڵ له‌وێ مامه‌وه و دوایی گواسترامه‌وه بۆ به‌كره‌جۆ بۆ ماوه‌ی ساڵێك و دواتر ساڵی هه‌شتا،
یا هه‌شتا و یه‌ك بوو هاتمه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی بۆ قوتابخانه‌ی گۆران. چوار بۆ پێنج ساڵ له‌و قوتابخانه‌یه مامه‌وه. له ماوه‌ی ساڵانی حه‌فتا و نۆ و هه‌شتا، دووجار چوومه‌ته خولی تایبه‌ت له مه‌ڵبه‌ندی ئیشی ده‌ست له سلێمانی، كه ئه‌وكاته مامۆستا «حه‌مه‌سه‌عید»ی سیرامیك مامۆستا «قادر میرخان» و مامۆستا «فه‌رهاد» ناوێك، كه پسپۆڕی بواری لێدان له‌سه‌ر كانزا بوو وانه‌ی هونه‌رییان ده‌گوته‌وه. به پله‌ی نایاب خولی ساڵی یه‌كه‌م و پله‌ی زۆرباش خولی ساڵی دووه‌مم ته‌واوكرد. دواتر جه‌نگی ئێران ـ عێراق هات به‌سه‌ردا و بردیانین بۆ سه‌ربازیی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و نۆ مانگ دوای ئه‌وه هاتینه‌وه، به‌ڵام بردیانینه قوتابخانه‌یه‌كی تر، من چوومه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هێمن، كه ئه‌وكاته ناوی چوارده‌ی ڕه‌مه‌زان بوو، هه‌ژده ساڵ له‌وێ بووم تا خانه‌نشینبوونم. له‌وساڵانه‌دا چه‌ندین پێشانگامان كردۆته‌وه بۆ خوێندكاره‌كان.
- چالاكی و به‌شداری پێشانگه‌كان
وه‌ك خۆیشم به‌شداریم كردوه له پێشانگه‌كاندا، به‌ڵام پێشانگه‌ی تایبه‌تیم نه‌كردۆته‌وه. هه‌روه‌ك پێشتر له خانه‌قین پێشانگه‌ی هاوبه‌شیمان ده‌كرده‌وه، یه‌كه‌م به‌شداریم ساڵی (1959) كه له سه‌ره‌تایی بووم، من و «ئیسماعیل خه‌یات» بووین. هونه‌رمه‌نده‌كان زۆر بوون و هه‌موو كورد بوون. دوای ئه‌وه ساڵی (1964) هه‌ر له‌گه‌ڵ «ئیسماعیل خه‌یات» له قوتابخانه‌ی نو‌عمان به‌شداریم كردوه له پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شدا. ئه‌وكاته به كاری په‌یكه‌ر و نیگاریش به‌شداریم ده‌كرد. له‌و سه‌روه‌خته‌دا ورده ورده كێشه كه‌وتبوه پرسی كورده‌وه له‌و پێشانگه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ند «ئیسماعیل خه‌یات» له‌سه‌ر قوماشی گونیه (جانفاز) كه خۆی ڕووه‌كه‌ی ئاماده كردبوو،
وێنه‌ی ڕه‌بایه‌یه‌كی (سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس) به ڕه‌نگی زه‌یتی له‌ناو جه‌رگه‌ی خانه‌قیندا دروستكردبوو، كاره‌كه‌ی به مه‌به‌ست كردبوو، ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب پێشانگه‌كه‌ی كرده‌وه و هاته لای تابلۆكه‌ی «ئیسماعیل خه‌یات» توڕه بوو، گوتی: ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ئه‌مه‌ی دروستكردوه ئه‌رك نه‌بێت بانگی بكه‌ن، «ئیسماعیل خه‌یات»یان بانگ‌كرد، پێی گوت: چۆن وێنه‌ی سه‌رباز له‌سه‌ر گوێنی (جانفاز) دروست ئه‌كه‌ی؟ ئه‌ویش گوتی: ئه‌وه هونه‌رێكی نوێیه، ئه‌وه شتێكی ناسراوه له جیهاندا تۆ نایزانی من ده‌یزانم، ئیتر به‌و قسانه قه‌ناعه‌تی پێكرد. له‌وه‌به‌دوا هه‌ر دوو ساڵ، یا سێ ساڵ جارێك پێشانگه‌یه‌كمان ده‌كرده‌وه. به حوكمی بارودۆخی سیاسی ئه‌وكاته كه باردۆخه‌كه زۆر ناخۆش بوو. وه‌ك دیارترین به‌شدارییه‌ك، كه له پێشانگه‌ی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی كردبێتم، له ساڵی (1979) له پێشانگه‌ی پێنجه‌می هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداربوم. پێشانگه‌كه له هۆڵی قوتابخانه‌ی گۆیژه‌ی كچان كرایه‌وه . ئه‌و كاته ته‌ندروستیم هاوكارم نه‌بوو چونكه چه‌ند كاره‌ساتێك به‌سه‌رمدا هاتوه. «هێمن»ـی كوڕی مامۆستا «یه‌حیا» لێره‌دا وتی: [به بۆچوونی من باشترین ماوه‌ی كاركردنی باوكم له نێوان [ساڵانی 1984 بۆ ساڵی 1988] بووبێت واته، تا چووه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی، به‌وه‌دا ده‌زانم كه چه‌ند ستوڵ و ئارمێچه‌ری دروستكردبوو هاوكات خه‌ریكی ئاماده‌كردنی قوڕ بوو بۆ كاركردن. قیری دانابوو كه ئاماده بوو، بۆ كاری لێدان له‌سه‌ر مس (طرق)، كه كاری سه‌ر مسی زۆری كردووه. ئه‌و كاته‌ش هه‌ر چالاكی هونه‌ریی زۆر بوو له سلێمانیدا، كه ئێمه‌شی ده‌برد بۆ سه‌یری پیشانگه‌كان به تایبه‌ت له گالێری ده‌بۆكه].
- به‌سه‌رهاتنی ڕووداو
ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر مامۆستادا هاتووه و بووه‌ته مایه‌ی خاوبوونه‌وه له كاركردن و كه‌می به‌خششی هونه‌ریانه‌ی هونه‌رمه‌ند، ئه‌و وه‌ك وه‌ڵام بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماژه‌ی دا به دوو ڕووداو، گوتی: له‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌رمدا هاتووه ئه‌وه بوو ساڵی 1951 برایه‌كم نه‌خۆش بوو بردمان بۆ به‌غداد، منیش منداڵ بووم لای ده‌رگای سه‌یاره‌كه‌وه دانیشتبووم یاریم به ده‌سكی ده‌رگاكه ده‌كرد، ده‌رگاكه كرایه‌وه و منیش ده‌ستم برد ده‌رگاكه دابخه‌مه‌وه به‌و خێراییه كه سه‌یاره‌كه ده‌ڕۆیشت كه‌وتمه خواره‌وه. ڕووداوی دووه‌م كه ته‌مه‌نم نۆ ساڵ بوو، ئه‌وكات دوو بنه‌گه‌مان له‌نێو شار و له لادێ هه‌بوو. ئه‌سپمان هه‌بوو له ماڵه‌كه‌ی لادێمان و ئه‌سپسواریم ده‌زانی، به‌ڵام ماین سه‌ركه‌شه به‌سروشتی خۆی بۆیه كاتێ سواری ماینه‌كه بووم هه‌ڵیگرتم زۆر به خێرایی و له‌و خێراییه‌دا هه‌ڵیدام به‌ڵام باشبوو كه ئازارێكی زۆرم پێنه‌گه‌یشت له‌چاو ئه‌و كه‌وتنه‌دا،؟ چونكه له نه‌رمه‌ڵانیه‌كدا خۆم فڕێ‌دا، به‌ڵام پشتم ئازاری پێ گه‌یشت.
- خولیا له دنیای شیعردا
مامۆستا «یه‌حیا» وێڕای كاركردنی له بواری شێوه‌كاریی له دنیای شیعریشدا به‌رهه‌می هه‌یه و پێنووسی به بڕشت بوه و به بڕشته. سه‌ره‌تا به كوردی شیعره‌كانی نووسیوه، ئه‌و خۆی باس له‌وه ده‌كات كه وه‌ك بنه‌ماڵه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر (مه‌ولانا خالید) و میكایه‌ڵین. مه‌ولانا خالید ئامۆزای باپیریه‌تی. له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا وێڕای مه‌ولانا كه شیعری نووسیوه، مامیشی (مه‌لا ئه‌حمه‌د) كه دیوانی نییه و به‌ڵام ده‌ستنووسی ماوه و باوكیشی له نووسینی شیعردا به‌رهه‌میان هه‌بوه. گه‌رچی باوكی كه‌متر نووسیویه‌تی و زیاتر خوازیار و سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بووه،
و فارسیزان بووه و توركیشی به ئاخاوتن زانیوه. له كاتی خۆی له دێیه‌كه‌ی خۆیان كه له دیوه‌خان دانیشتوون باوكی، تا گه‌نج بووه شانامه و داستانی ڕۆسته‌می زاڵی خوێندوه‌ته‌وه. مامۆستاش وه‌ك منداڵێك زۆر چێژی له‌و كه‌شه تایبه‌تانه دیوه و هه‌موو ئه‌م پێشینانه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ری داناوه، تا له ته‌مه‌نی حه‌ڤده و هه‌ژده‌وه بچێته نێو دنیای شیعره‌وه، كه تائێستاش به‌رده‌وامه له‌نووسینی شیعر. گه‌رچی ئه‌م شیعرانه نه‌بوونه‌ته دیوانێكی چاپكراو، به‌ڵام ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن نووسه‌ر و مێژونووس «ئیبراهیم باجه‌ڵان»ـه‌وه له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. له‌سه‌ر زۆرێك له بۆنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بۆنه تایبه‌ته‌كانی ژیانی خۆی شیعری نووسیوه و به‌تایبه‌تیش شیعری غه‌زه‌لی زۆره. له نموونه‌ی شیعره تایبه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ژیان و نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی خۆی، ئه‌م شیعره‌یه:
سه‌رم سه‌لامه‌ت لاشه‌م با ده‌رد بێت
نه‌خۆش ئه‌وه‌یه سه‌ری، وه‌ك به‌رد بێت
- په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له خانه‌قین
ده‌رباره‌ی ئه‌زموونكردن و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی په‌یكه‌ری به‌رجه‌سته و دانانی له ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به دروستكردنی په‌یكه‌رێكدا له خانه‌قین و گوتی: ساڵی (1970) پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین داوایان لێكردم، كه په‌یكه‌رێكیان بۆ دروست بكه‌م بۆ پێشمه‌رگه و منیش ڕه‌زامه‌ندبوم و خۆشم حه‌زم له پڕۆژه‌كاركردنێكی وه‌ها ده‌كرد، په‌یكه‌ره‌كه‌م بۆ دروستكردن و بردیان خستیانه‌سه‌ر باره‌گاكه‌یان له گه‌ڕه‌كی مه‌زره‌عه، ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو په‌یكه‌ر دروستبكرێت له خانه‌قین، به نزیكی به‌رزییه‌كه‌ی مه‌تر و سی ده‌بوو، به ماده‌ی بۆره‌ك دروستم كردبوو. تا ساڵی حه‌فتاو چوار په‌یكه‌ره‌كه له‌وێ مایه‌وه، كه شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه و خه‌ڵكی چوونه‌وه شاخ، من كه‌سێكی حیزبی نه‌بووم. دوای ماوه‌یه‌ك گوتیان له پۆلیسه‌وه بانگ كراوی، تا ڕۆیشتمه ئه‌وێ سه‌یرم لێ ئه‌هات كه بۆچی بانگكراوم، له‌وێ ئه‌فسه‌ره‌كه پێی گوتم: ده‌بینم نه‌چویته‌ته ده‌ره‌وه! گوتم: بۆ كوێ بچم؟ گوتی بۆ شاخ! گوتم هیچم نییه تا سه‌ركه‌وم بۆ شاخ، گوتی: ئه‌ی چۆن په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ت دروست كردوه؟ گوتم: ته‌كلیفیان لێ كردووم و دروستمكرد، گوتی: حیزبایه‌تیت نه‌كردوه، گوتم: نه‌مكردوه به‌س كوردم و من هونه‌رمه‌ندم و خه‌ریكی دنیای هونه‌ریی خۆمم. گوتی: دڵنیام تۆ حیزبایه‌تیت نه‌كردوه؟ گوتم نه‌مكردوه. ئیتر زانی من زۆر به‌ڕاشكاوانه وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، گوتی باشه بڕۆ. دواتر په‌یكه‌ره‌كه دوای چۆڵكردنی باره‌گاكه ئه‌ویش برا و نه‌مزانی چی‌یان لێ‌كرد. به‌داخه‌وه، كه وێنه‌یم نییه و كاتی خۆی وێنه‌یم نه‌گرتوه.
- كاره په‌یكه‌ری و هونه‌ریه‌كانی تری هونه‌رمه‌ند
ده‌رباره‌ی جۆری كاركردنی تری هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی به كه‌ره‌سته‌ی شیش و به فۆڕمێكی مۆدێرن به‌رجه‌سته‌ی كردون گوتی: په‌یكه‌ری ئه‌و مناڵه‌ی كه به شیشه و بازنه شیشه‌كه ده‌خولێنێته‌وه ساڵی 1975 یا 76 دروستمكردوه، به‌و كاره و به كارێكی لێدان له‌سه‌ر مس، كه پۆرترێتێكی «عه‌لی مه‌ردان»بوو به‌شداریم له پیشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی ساڵی (1979)كرد. (مامۆستا یه‌حیا وێنه‌یه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌مزی قوتبه‌دین، كه په‌یكه‌ری ئه‌و منداڵه‌یان له‌لاوه‌یه). هه‌ر بۆیه ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند «ڕه‌مزی قوتبه‌دین» پرسیارم لێ‌كرد و له وه‌ڵامدا گوتی: «ڕه‌مزی» سه‌ردانی زۆری ده‌كردم، من و «ئیبراهیم باجه‌ڵان» هانماندا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد.
شادڕه‌وان مامۆستا «حه‌مه‌سه‌عید»ی سیرامیك ئامۆزای مامۆستا «یه‌حیا»یه و زۆرێك له كاره‌كانی مامۆستا، ئه‌و له كاتی خۆیدا بردونیه‌ته لای خۆی و ئه‌و كارانه‌ش یاخود زۆرێكیان وێنه‌یان نه‌گیراوه و دیكۆمێنت نه‌كراون، هه‌ربۆیه كاره‌كانی مامۆستا «یه‌حیا» زۆریان له‌به‌رده‌ست نین و به‌م شێوه‌یه‌ش په‌رت و بڵاوبونه‌ته‌وه. كاتێ
له په‌یمانگه‌ش بووه وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه كه خوێندكارانی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد هاتون و سه‌ردانیان كردوه، كاتێ كارێكی مامۆستایان بینیبێت و داوایان لێكردبێت، ئه‌میش پێی به‌خشیون. هه‌ر كه‌سێك داوای كاری هونه‌ریی لێكردبێت پێی به‌خشیوه، یاخود هه‌ندێكجار داوای كارێكیان لێكردوه، كه بۆیان بكات و ئه‌میش ده‌ستی نه‌ناوه به‌ڕویانه‌وه. هه‌ر ده‌رباره‌ی فه‌وتانی كاره‌كانی و دیكۆمێنت نه‌كردنی ئاماژه به به‌شداربونی له پێشانگه‌یه‌ك له هه‌ولێر ده‌دات و ده‌ڵێت:
ساڵی 1986 له پێشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ولێر، كه ئه‌و ده‌مه ته‌ندروستیم باش نه‌بوو، خۆم نه‌متوانی بچم بۆ هه‌ولێر، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌بوو به ئه‌مانه‌ت ئه‌و كارانه به‌رن و بیهێننه‌وه، كاره‌كانی منیان نه‌هێنایه‌وه. كاره‌كانم زیاترینی له‌سه‌ر مس بوو له‌وانه بابه‌تێك، كه دایكێك و دوو منداڵ بوو، له‌گه‌ڵ كارێكی شیش، كه ئافره‌تێك بوو، دواتر سۆراخیم كرد گوتیان له‌وێ مامۆستا «حه‌مه‌سه‌عید» بردویه‌تی و گوتویه‌تی ئامۆزای خۆمه. دواتریش مامۆستا «حه‌مه‌سه‌عید» له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌وكارانه‌ی برد بۆ فه‌ڕه‌نسا.
به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره شیشه‌ی منداڵێكه و چه‌رخه‌یه‌ك ده‌خولینێته‌وه پرسیارم لێ‌كرد بیرۆكه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی چه‌رخه‌كه ده‌خولێنێته‌وه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات پێشتر له كاتی خوێندنی له په‌یمانگه چه‌ندین كاری نزیك به‌و ئیشه‌ی كردوه، كه مامۆستاكه‌ی «عه‌بدولڕه‌حیم وه‌كیل» زۆری لا په‌سه‌ندبوون. هه‌روه‌ها «میران سه‌عدی»یش،
كه گوتوویه‌تی ئه‌م كاره بۆلای ئێمه شتێكی نوێیه، تا ئێستا نه‌مان دیتوه خوێندكاره‌كانمان شتێكی له‌م چه‌شنه دروست بكه‌ن. وه‌ك بیرۆكه‌ی كاره‌كه له مناڵی ئه‌و ده‌مه‌دا ئه‌و یاریه كراوه و هه‌بووه، هه‌ر له‌وێوه بیرۆكه‌كه سه‌رچاوه‌ی گرتوه. مامۆستا خۆی ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌و یاریه‌مان به ویلی پاسكیل دروست ده‌كرد، ئیتر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی منداڵی هه‌ر له یاد مابوو، تا كردم به‌و كاره.
ئه‌م كاره له‌و ساڵانه و بۆ ئه‌و ساڵانه خاڵیكی جێ وه‌ستانی گرنگه له بزاوتی په‌یكه‌رسازیی كوردیدا له كوردستانی باشوور، هه‌ر له‌و ده‌ستپێكه‌وه كه بیركردنه‌وه له به‌كارهێنا‌نی كه‌ره‌سه‌یه‌كی وه‌ك شیشی ئاسن، تا ئه‌ندێشه شكاندن به‌سه‌ر به ئه‌نجامگه‌یاندن و به‌دیهێنانی بابه‌تێكی میللی و خۆجێی به‌و شێوه‌یه پێی، خاڵیكه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌ره‌تا ده‌ستبردنه‌كان بۆ كاركردن له په‌یكه‌ری مۆدێرن. توانا‌و هێزشكاندنی هونه‌رمه‌ندیش به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كه و به‌هاوشانیكردن له به‌رجه‌سته‌كردنی بابه‌ته‌كه به‌و ڕیتمه گونجاو و شایسته‌یه، لێره‌دا هه‌ردوو توانای كه‌ره‌سته و وێناكردنی فۆڕم و به‌رجه‌سته‌كردنی، دوو دیوی پڕ بایه‌خ و گرنگی ڕوانگه و شێوازه كاركردنی مامۆستا یه‌حیان. به‌تایبه‌ت ئه‌مه له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی پێشوو، كه خواستی شێوازه‌كاركردنی ئه‌كادیمی و ڕیالیستیانه زیاترین باڵی به‌سه‌ر ڕه‌واڵه كاركردنی هونه‌ریانه‌ی ئه‌و ده‌مه‌دا كێشاوه. وای بۆ ده‌چم هه‌رئه‌م ویسته بۆ ئه‌زموونكردنی مادده و كه‌ره‌سته‌ی جیا و جیاواز، وای كردبێت هونه‌رمه‌ند ده‌ستبه‌رێت بۆ بواری لێدان له‌سه‌ر مس و له‌و میانه‌شدا چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، كه ده‌بنه مێژوویه‌كی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ند له كاركردنی ئه‌م بواره‌دا له نێو بزاڤی شێوه‌كاریی كوردیدا. وه‌ك توانای ئه‌كادیمیانه‌ی هونه‌رمه‌ند له دوو جێ وه‌ستانی ژیانی هونه‌ریانه‌ی ئه‌ودا، ئه‌و ئاسته‌مان بۆ به‌دیار ده‌كه‌وێت هه‌ردووكیان له‌ماوه‌ی ژیانی خوێندكارییانه‌ی هونه‌رمه‌نددا بووه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا. یه‌كه‌میان له كۆپیكردنه‌وه و له بۆته گرتنی دانه‌ی پۆرترێتی په‌یكه‌ره‌كه‌ی پاپا بووه، كه له‌ناو خوێندكاره‌كاندا به‌تایبه‌ت كاره‌كه‌ی ئه‌م جێ په‌سه‌ندی مامۆستاكانی بووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕیگه‌یان پێداوه له بۆته‌ی بگرێت و به بۆره‌ك دایڕێژێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو كاره‌كان نه‌كراوه. به‌تایبه‌ت ئاستێكی كۆپیكردنی له‌م شێوه‌یه بۆ پۆلی یه‌كه‌می په‌یمانگه، ده‌رخه‌ری توانای تایبه‌تی ئه‌و خوێندكاره‌یه له‌بواری ئه‌كادیمیدا. دوه‌میشیان داوا لێكردنی بۆ دروستكردنی میداڵیك بۆ هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رسازی عێراقی پێشه‌نگ «جواد سه‌لیم» له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌ی «میران سه‌عدی» ئه‌وه شتێكی ئاشكرایه گه‌ر خوێندكار خاوه‌ن توانا و ئاستێكی شایسته و تایبه‌ت نه‌بێت مامۆستایانی هونه‌ر داوای كۆمه‌ك و هاوكاریكردنیان لێ ناكه‌ن له كار و پڕۆژه تایبه‌ته‌كانی خۆیاندا. به‌داخه‌وه ئه‌م كاره میدالیایه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه وێنه نه‌گیراوه، تا ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستمان بوایه زیاتر به‌رچاوڕوونی پێ ده‌به‌خشین له‌و باره‌یه‌وه. نه‌مانی زۆرێك له كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند به‌لایه‌ك و نه‌بوونی وێنه‌ی ته‌واوی یاخود به‌شێكی باش له كاره‌كانی به‌لایه‌كی تر وایكردوه، كه به‌داخه‌وه نه‌توانین وێناكردن و دواتریش پێودانگكردنێكی پڕاوپڕ و شایسته به كاره‌كانی و بۆ كاره‌كانی ئه‌نجام بده‌ین.
مامۆستا «یه‌حیا»، تا ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌د كاری هونه‌ریی كردوه و سه‌رله‌به‌ری كاره په‌یكه‌ریه‌كانی، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌دات ناگاته (40)چل كاری هونه‌ریی به كه‌ره‌سه‌كانی شیشی ئاسن و بۆره‌ك و لێدان له‌سه‌ر مس. ئیتر له‌دوا ئه‌و مێژوه‌وه به‌داخه‌وه، كه له كاركردن ڕاوه‌ستاوه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئازار و كێشه‌ی پشتی توانای نه‌ماوه و به‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌وتنانه‌ی له ڕابوردوی ته‌مه‌نیدا كه‌وتوه و گیانی لاوازكردوه.