
میرزا ڕه‌سوڵ
پێشتر بیستبووم و كاك غازی جیهادیش بۆی باس كردبووم له كۆندا، ئه‌و كاته‌ی هێشتا كاره‌با له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا په‌یدا نه‌ببوو، له‌نێوبازاڕی شاری ڕانیه به‌درێژایی شه‌قامه‌كان، چه‌ند فانۆسێك داده‌گیرسێنران، بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه بۆ ڕێبواران، به (چرا لۆكسه‌كان) ناسرابوون، كاك ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بنه‌ماڵه‌كه‌یان یه‌كێكن له بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری ڕانیه، داوام له كاك ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد بۆم باسی چرالۆكسه‌كانی ڕانیه بكات، به‌خۆشحاڵیه‌وه قبوڵی كرد و كه‌وتینه خه‌یاڵی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و باسه پڕ چێژه، نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵێك گه‌ڕاینه‌وه دواوه، سواری كه‌ژاوه‌ی خه‌یاڵ بووین و به‌ره‌و نێوشار كه‌وتینه‌ڕێ، ئه‌و به گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌ستی پێكرد و منیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌كێش كرد‌و له‌گه‌ڵ خۆی بردمی به‌نێو شاردا گه‌ڕاین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چرا لۆكسه‌كانی ڕانیه ببینین، كات سه‌رده‌می حوكمڕانی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م (مه‌لیكه گچكه)بوو، هێشتا كاره‌با بۆ شار نه‌هاتبوو، بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ی ڕێگا له ته‌واوی وڵات خه‌ڵك لایت و چرایان به‌كاردێنا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌می خۆیان، یان شه‌قامه‌كان ڕووناك بكرێنه‌وه، به‌ڵام له شه‌قامه‌كانی نێوبازاڕی ڕانیه پێویستیت به چرا و لایت نه‌بوو، شه‌قامه‌كانی ڕانیه چرایان هه‌بوو، ڕووناك بوو، وه‌ك هه‌ندێك له ڕێبوارانی شاره‌كانیتر ئێمه پێویستمان به‌وه نه‌بوو له‌كاتی شه‌ودا چرا له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین بۆ بازاڕ یان مزگه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێش چاوی خۆمان ببینین،
چراكانی ڕانیه له شه‌قامه‌كه له‌هه‌ر سه‌ر كۆڵانێك به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی له باوبۆران و باسریچك و ئه‌و شتانه پارێزراوبن، له سندوقێكی هێنده‌ی قه‌باره‌ی چراكان جێگیركرابوون، ئه‌وه‌نده به شه‌وق بوون، سه‌رانسه‌ری شه‌قامه‌كه‌یان ڕووناك كردبووه‌وه، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی له ماڵ بێینه‌ده‌رێ، هه‌ر یه‌كه‌و پاڵتۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ خۆماندا هێنابوو، چونكه ده‌مانزانی شه‌وانی زستان سارده، پێویسته پاڵتۆكه باش له‌خۆمانه‌وه بپێچین، تاخۆمان له سه‌رما و تەڕبوون بپارێزین، له‌به‌ر ڕۆشنایی چرالۆكسه‌كانه‌وه ڕۆیشتین و چووینه بازار، تا له چایخانه كه‌مێك دانیشین و پشوویه‌ك بده‌ین.
چووینه چایخانه‌ی (خوامراد)، ئەو خه‌ڵكی گه‌رمێن بوو، هاتبووه ڕانیه و ئه‌و چایخانه‌یه‌ی دانابوو، به شه‌وانه‌ش چایخانه ده‌كرایه‌وه، زۆر جار یاری سینی و زه‌رفی لێ ده‌كرا، خه‌ڵكی واش هه‌بوو له چایخانه حیكایه‌تی ده‌گێڕایه‌وه و خه‌ڵك دادەنیشتن و به تاسه‌وه گوێیان بۆ ده‌گرت و به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و حیكایه‌ت و سه‌رگوزشتانه شه‌ویان به‌سه‌رده‌برد، ئاخر ئه‌و كاته هێشتا كاره‌با نه‌هاتبوو، قه‌وان و ڕادیۆ كه‌م بوون، ته‌له‌ڤزیۆن و ڕیكۆرده‌ر و ئه‌وشتانه په‌یدا نه‌ببوون، له‌وانه یه‌كێك هه‌بوو ناوی (زێندین) خه‌ڵكی به‌ری مه‌رگه بوو،
ئه‌و حیكایه‌تخوانی باش بوو، حیكایه‌تی زۆری ده‌زانی، بەزمانێكی شیرین و خۆش ده‌یگێڕایه‌وه، هه‌ر له‌و چایخانه‌یه‌ش شریتی گۆرانی به قه‌وان لێده‌درا، وه‌ك (سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی)، له ساڵی 1923 قه‌وان هاتۆته ڕانیه، پێم وایه (خوڕشید ئه‌فه‌ندی) هێنابووی.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ڕانیه وه‌ك شوێنانی دیكە، چایخانه مه‌كۆی جۆشدانی بیری كوردایه‌تی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوو، هه‌روه‌ها له چایخانه‌ی حه‌مه‌عه‌لی، یاری (ئاڵتم شاڵتم)[1] ده‌كرا، وابزانم ناوی یاریه‌كه توركی بوو، به كاغه‌ز ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م یارییانه له‌سه‌ر پاره نه‌ده‌كران. به‌ڵكو له‌سه‌ر چاخواردنه‌وه ده‌كران، ئه‌وه‌ی دۆڕابا پاره‌ی چایه‌كانى ده‌دا، ئه‌و كاته چا به دوو فلس بوو، خه‌ڵك هه‌ژار و كه‌مده‌ست و باری دارایی خراپ بوو، ئه‌وه‌تا عه‌لیه‌درێژ و تۆفیق مه‌لا سدیق و محه‌مه‌د نه‌سروڵڵا و ئه‌وانه له‌وێ دانیشتوون، عه‌وڵا پێ سپیانی و مسته‌فا كۆكه و حه‌مه‌ده‌مین سمایل و ساڵح به‌گ له‌و به‌ردانیشتوون و یاری ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه شه‌وگاریان به حیكایه‌ت و به قسه‌ی خۆش و گاڵته و نوكته و یاری كردن به‌سه‌ر ده‌برد.
له چایخانه هه‌ستاین و كه‌وتینه‌ڕێ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناو بازاڕمان بڕی، گه‌یشتینه گه‌ڕه‌كی قه‌ڵات، له‌وێ كه‌مێك وه‌ستاین و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كمان كرد، دنیا تاریك بوو،
كه‌مێك ساردبوو، كزه‌بایه‌كیشی ده‌هات، به‌ڵام به‌هۆی چراكانه‌وه له‌به‌رده‌ممان ڕووناكی دره‌وشایه‌وه، ئه‌و ناوه‌ی ڕووناك كردبووه‌وه، له‌و شه‌وه تاریكه‌دا دەتگووت خۆر هه‌ڵاتووه، به‌رده‌وام خه‌ڵك له شه‌قامه‌كاندا له هاتوچۆدا بوون.
ده‌مزانی ئه‌وانه بۆ كاری ئاسایی خۆیان ده‌ڕۆن و وه‌ك من بۆ ته‌ماشاكردنی چرا لۆكسه‌كان نه‌هاتوون، ئه‌وان زۆر ئاسایی ده‌هاتن و ده‌چوون، بینینی چرا لۆكسه‌كان بۆ ئه‌وان شتێكی تازه نه‌بوو، ئه‌شرافانی ڕانیه داب و نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، له‌نێو ماڵی ئه‌شرافه‌كان سه‌عاته‌كانی سه‌ره‌تای شه‌ویان له ماڵان، له‌لای یه‌كتر به‌سه‌رده‌برد، یاری جۆراوجۆریان ده‌كرد و گوێیان له مۆزیك و گۆرانی ده‌گرت و كاتیان به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ڕه‌شبه‌ڵه‌ك به‌سه‌رده‌برد، به‌رده‌وامیش له شه‌قامه‌كان خه‌ڵك له هاتوچۆدا بوون، هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌لاماندا تێده‌په‌ڕین، كاك ئیبراهیمیان ده‌ناسیه‌وه و سڵاویان ده‌كرد و ده‌ستیان به‌رزده‌كرده‌وه، به‌م شێوه‌یه ڕێزی خۆیان ده‌نواند.
چرالۆكسه‌كه‌ی به‌رامبه‌رمان به‌شێوه‌یه‌ك دنیای ڕووناك كردبووه‌وه، جارجار یه‌كێك له باڵنده‌كانی گوێسوانه‌كانی ده‌خه‌ڵه‌تاند و وایده‌زانی ڕۆژه و
ده‌ستی ده‌كرد به فڕین، چه‌ند له چرالۆكسی دواتر نزیك ده‌بووینه‌وه، ڕووناكی ئه‌و زیاترده‌بوو، به‌ڵام وام هه‌ست ده‌كرد ژێر چرالۆكسه‌كه تاریكه، چونكه چرا لۆكسه‌كان وادروست كرابوون، هه‌موو لایه‌ك ڕووناك بكاته‌وه جگه‌له ژێرخۆی.
ڕۆشنایی ئه‌و چرالۆكسانه ئه‌وه‌نده به هێزو جوان بوون، زۆر ئارامبه‌خش بوون، ده‌تتوانی زۆر به‌دڵنیاییه‌وه تێپه‌ڕی و به‌رده‌می خۆت ببینی.
له كاك ئیبراهیمم پرسی: ئه‌و چرالۆكسه ناوی داهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی، بۆیه ناویان ناوه چرالۆكس؟.
وتی: نا… چرالۆكس ناوی دروستكه‌ری ئه‌و چرالۆكسه‌نییه.
گوتم: ئه‌ی ده‌زانی كێ ئه‌و چرالۆكسانه‌ی دروست كردووه؟.
كاك ئیبراهیم وه‌ڵامی دایه‌وه: ئه‌و چرالۆكسانه، فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی ڕانیه دروستی كردوون، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی مه‌لیك، به‌شێوه‌یه‌ك دانراون ڕووناكی هه‌ریه‌كێكیان ده‌گاته‌وه ئه‌وی دیكە، بۆئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكرێت و چرالۆكسه‌كان كێشه‌یان نه‌بێت، یه‌كێكیان داناوه بۆ سه‌رپه‌رشتی چرالۆكسه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێواره تاریك داهات، چرا لۆكسه‌كان هه‌ڵبكرێن و له ته‌واوی شه‌ودا نه‌كوژێنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر چرالۆكسه‌كان بكوژێنه‌وه، ئه‌واخه‌ڵك ناتوانن شه‌وانه به ئاسانی به شه‌قامه‌كاندا هاتووچۆبكه‌ن، زیانێكی گه‌وره به‌ر ئاسایشی شار ده‌كه‌وێ.
گوتم: ڕووناكی ئه‌م چرالۆكسانه زۆر زۆره و چرالۆكسم نه‌بینیوه ئاوا ڕۆشن بێت.
كاك ئیبراهیم گوتی: خه‌ڵك له دووره‌وه ڕووناكی ئه‌و چرالۆكسانه ده‌بینن، به‌هۆی ئه‌و چرالۆكسانه‌وه به‌بێ مه‌ترسی ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ستیان.
له‌و كاته‌دا گه‌یشتینه دوا ڕۆشنایی و چرای نزیك ماڵی سابیری قه‌ساب، له ته‌نیشت سه‌كۆیه‌كی بچووك وه‌ستاین، منیش به ئه‌سپایی ته‌ماشای ده‌وروبه‌رم ده‌كرد، ئه‌وه یه‌كه‌م جاربوو، چونكه تائه‌و كاته منیش ڕۆشنایی شه‌وانه و چرالۆكسی ڕووناكی شه‌وانه‌م نه‌بینیبوو، بۆیه تازیاتر سه‌یری ده‌وروبه‌رم ده‌كرد، زیاتر سه‌رنجی ڕاده‌كێشام، شتێكم ده‌هاته‌به‌رچاو سه‌یرتر له‌وانه‌ی پێشتر بینی بووم، ئه‌ویش تیشكی زێڕینی چرالۆكسه‌كان بوو، مرۆڤ ده‌یتوانی ڕووناكی چرالۆكسه‌كان ببینێ و ببێته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی.
ئێمه له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر پێگه‌یه‌كی به‌رز وه‌ستابووین، له‌هه‌موولایه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری خۆیدا ده‌ڕوانی، له‌و كاته‌دا پیاوێك و دوو ژن به‌یه‌كه‌وه به‌به‌ر ڕووناكایی چرالۆكسه‌كاندا ڕۆیشتن، وادیار بوو له سه‌ردانی ماڵه دۆست و ناسیاوان ده‌گه‌ڕانه‌وه، به ته‌ك ئێمه‌دا تێپه‌ڕین، چارۆكه سپیه‌كانی ئه‌و دوو خانمه له‌به‌ر ڕووناكایی چرالۆكساندا ده‌دره‌وشانه‌وه.
گوتم وادیاره ئه‌و چرالۆكسانه دووكه‌ڵیان نییه، كاك ئیبراهیم گوتی: ئه‌م چرالۆكسانه بێ دووكه‌ڵن، وا دروست كراون، ئه‌و چرالۆكسانه دووكه‌ڵی نه‌بێت.
گوتم: وه‌ك بیستومه ئه‌و چرالۆكسانه با ناتوانێت بیانكوژێنێته‌وه؟
كاك ئیبراهیم گوتی: به‌ڵێ، ئه‌م چرالۆكسانه زۆر مه‌حكه‌م دروست كراون، ده‌وروبه‌ری چرالۆكسه‌كه چوارچێوه‌ی ئاسن و شوشه‌ی ئه‌ستوور و موبڕی پێوه‌یه و با له‌هیچ لایه‌كه‌وه لێی نادات، ئایا تۆ ئه‌و چوارچێوه‌یه ده‌بینیت بۆ چراكان دروست كراون؟، له ئاسنی ساف و نزیكه‌ی دوو په‌نجه پانه…….. هه‌ر چوارده‌وری شوشه‌به‌ند و له‌وێوه هه‌وا ده‌گاته چراكان و بێ ئه‌وه‌ی بیكوژێنێته‌وه، سه‌رووی شووشه‌ی چراكه‌ش گیراوه و ئه‌و هه‌وایه‌ی كه دێت به ته‌نیشتیدا تێده‌په‌ڕێ و به‌م شێوه‌یه هه‌وا ده‌كات به ئاگره‌كه‌دا و ته‌نانه‌ت ڕه‌شه‌باش ناتوانێت بیكوژێنێته‌وه.
گوتم: ئه‌و شته‌ی ئێوه ده‌یكه‌نه ناو ئه‌و چرایه‌وه تاكو به‌رده‌وامی به ئایسان بدات چ جۆرێكه، ئه‌وه له بازاڕدا ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌یكڕن؟.
كاك ئیبراهیم گوتی: كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و چرایانه، یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م شاره و له سه‌رده‌می حوكمڕانی مه‌لیكدا ئه‌م چرایانه دروست كراون، له‌م شاره‌دا ته‌نیا دوو لایه‌ن له سازكردنی ئه‌و چرایانه به‌رپرسیارن، هیچ كه‌سی دیكە سه‌باره‌ت به سازكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و چرایانه و چونێتی سه‌رپه‌رشتی نییه، یه‌كه‌م: شاره‌وانی دروستی كردوون، چراكان و پێویستیه‌كانی دابین ده‌كات و نه‌وته‌كه‌شی ده‌كڕێت. دووه‌میان كه‌سێك دیاری كراوه، ڕۆژانه چراكان پاك ده‌كاته‌وه و نه‌وتیان تێده‌كات و دایان ده‌گیرسێنێت، ئه‌و پیاوێكی ساده و دڵپاك و بێ وه‌یه و ئه‌وه‌نده چووه‌ته ناخی ئه‌و كاره‌وه، هێنده به دڵسۆزییه‌وه كاره‌كه‌ی ده‌كات و زۆر كاره‌كه‌ی خۆش ده‌وێ و خزمه‌تی چرالۆكسه‌كان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك چرالۆكسه‌كانی خۆش ده‌وێت ناتوانێ لێیان جیاببێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ناوی ئه‌و له‌گه‌ڵ ناوی چرالۆكسه‌كان یه‌كسان بووه و خه‌ڵك له خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ چرالۆكسه‌كان پێی ده‌ڵێن (مه‌لا لۆكس) خه‌ڵكانی تر فێری سازكردن و به‌كارهێنانی به‌رپرسیاری سازكردنی ئه‌و چرایانه نین. ئیتر گه‌ڕاینه‌وه و له‌به‌ر ڕووناكی چراكان ڕێگا و به‌رپێی خۆمان لێوه‌دیار بوو.
وێنه‌كان: ئه‌رشیفی خه‌لیل عه‌لی
[1] ئه‌م یارییه وه‌ك یاری كۆنكه‌نی ئێستا وابوو، به‌ڵام یاسا و ڕێساكانی جیاوازتربوو.(خه‌لیل عه‌لی)