گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتیی وەرزییە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری ڕاپەڕین دەریدەکات

من دەمەوێ تۆ بزانی

  عوسمان مەحمودە

 

من دەمەوێ …

کانی هەتا هەتایی ژینێ بم

بڕژێمە نێو گەرووتەوە

تاسە و تینویەتیت بشکێنم،

گیانی نەمریت بە بەرداکەم

لەبەر دەمتا ….

مەرگ بە چۆکاندا بێنم

****

من دەمەوێ …

دارەبەنی بنارێ بم

بۆ جوانيەكەت بشنێمەوە

لە نسێمدا ئارام … ئارام

هەميشە بتريقێيەوە

***

من دەمەوێ

شنەی شەماڵی هاوين بم

بۆنی ئارەقەی سەر گۆنات  لەگەڵ

سروەی خۆمدا بەرم

بیڕژێنمە نێو شار و دێوە

بێ دوودڵی، تۆ دەزانی

( قەنديل ) بێ بەفر هەڵناكا

هەڵۆ بەبێ لوتکەی بەرز    قەت

هێلانەی خۆی چێ ناکا

***

منيش بێ تۆ

دەنكە گەنمێکی بنێسم

لەناو دێمێك ڕەقەندا

بە ئاوی چاوانت نەبێ

قەت هەڵنادەم، گوڵ دەرناکەم گوڵ دەرناکەم

 

14/1/1985  قه‌ڵادزێ