گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتیی وەرزییە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری ڕاپەڕین دەریدەکات

ئەو بۆشاییەی پێی دەژیم

ئەرسەلان مەمحمود

____________________________________

 

سپی دەبارێ.

سپییەکی پێش بەفر،

ئەوەی بەفر دەیەوێت

بیپۆشێت و ناتوانێت.

ئەوەی دەیپۆشێت و

خۆی پۆشینەکەیە.

 

دایکم دەیگوت:

لەژێر سەری

هەموو بەفرێکدا

بەفرێکی دیکە هەیە

هێشتا نە باریووە.

 

باوکم دەیگوت

سپییە ڕاستەقینەکە ئەوەیە:

ئەوەی نەیباریوە، ئەوەی نابارێت،

ئەوەی لە بارین دەترسێت

چونکە خودی بارین

خۆی کەوتنە.

دایکم نانی دەکرد.

دەستەکانی دەبوون بە هەویر و

هەویرەکە دەبوو بە دەستەکانی.

ئێستا نازانم کامیان لە بیرکەم:

دەستەکانی یان نانەکە.

 

                 دایکم مرد.

نانەکە مایەوە.

نا— نانەکەش مرد.

بۆنەکە (باوکم) مایەوە.

نا— بۆنەکەش مرد.

ئەو بۆشاییە مایەوە

کاتێک دەڵێم نان.

 

 

 

مۆتیڤ: عوسمان نه‌سره‌وت